ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا لە کەمبوونەوە بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ماوەی حەوت  هەفتەی لەسەریەکە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە کەمبوونەوە بەردەوامە و ئەوەش زۆرترین ماوەیە لەوکاتەی ڤایرۆسەکە لە ساڵی ٢٠١٩ وە سەریهەڵداوە.

تیدۆرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری جنێف، ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ڕایگەیاند، ئەو حەوت هەفتەیەی کە تێیدا بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا پاشەکشەی کردووە زۆرترین ماوەیە لەوکاتەوەی ڤایرۆسەکە ساڵ و نیوێک پێش ئێستا سەریهەڵداوەو خۆشحاڵی خۆشی بەو دۆخە دەربڕی.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی باڵا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ژمارەی توشبووان پاشەکشەی کردووە بەڵام ژمارەی ئەوانەی گیان لەدەست دەدەن ئەو پاشەکشەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری فەرمی تا ئێستا لەسەر ئاستی جیهان ١٧٦ ملیۆن و ١٧١ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ژمارەی ئەو کەسانەشی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٨١٣ هەزار کەس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا