پۆڵەتیک پرێس
ئۆپۆ مۆبایلی ئۆپۆ ئێف 23 ئێف پڕۆ بە باشترین تایبەتمەندی دەخاتە بازاڕەوە.
کێشەکەی 195.5 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8475 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەنی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(100+50+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 60 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 4600 میلی ئەمپێرە.