ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ خۆی ئامادەدەکات مۆبایلە نوێیەکەی بخاتە بازاڕەوە کە ڕکابەری مۆبایلەکانی سامسۆنگی پێدەکات.

مۆبایلی ڤیڤۆ ئێکس80 پڕۆ قەبارەی شاشەکەی 6.78 ئینجە بەدیقەی پیشاندانی1440/3200 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی518 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(8+12+48+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 44 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4700 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا