تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی زێت تی ئی بلەید ئەی53

پۆڵەتیک پرێس

زێت تی ئی تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکانی مۆبایلی زێت تی ئی بلەید ئەی53 دەخاتەڕوو.

زێت تی ئی بلەید ئەی53 کێشەکەی 197.5 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی810 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە چوار، شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە.

بەسیستمی ئۆکسجین ئۆ ئێس کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5300 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا