پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروست دەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین ئامێرە زیرەکەکانی ئەندرۆید.
مۆبایلی ئۆپۆ فایند ئێکس فۆڕ پڕۆ بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، بە چینێک شوشە ڕوپۆشکراوە لە ڕوشان دەیپارێزێت، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ تی پی ئۆ ئەمۆلیدە بەقەبارەی6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی1440/3216 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 500 مۆمە.
چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(3+13+50+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، مۆبایلەکە لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.