تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی شیاومی

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی شیاومی12 پڕۆ دەخاتەڕوو.

مۆبایلی شیاومی12 پڕۆ بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 208 گرامە، ئەستوریەکەی 8.5 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.81 ئینج و دیقەی پیشاندانی1440/3200 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 900 مۆمە.

Xiaomi 12 Pro case renders show the back design - GSMArena.com news

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(50+8+13) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سیڵفیەکەی 20 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی ڕەش، سەوز و مۆر بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا