مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلی مۆتۆ جی51 فایف جی بەتایبەتمەندیەکی زۆر بەرهەم دەهێنێت و توانای پەیوەندی کردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە.

مۆبایلی مۆتۆ جی51 فایف جی دووریەکەی(170.5/76.5/9.1) ملیمە، کێشەکەی 208 گرامە، قەبارەی شاشەکەی 6.8 ئینجە بەدیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 387 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم4350 ئەی سی سناپ دراگۆن480 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا