پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ لە خێزانی گالاکسی ئێس دروست دەکات و لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت.
مۆبایلی گالاکسی ئێس21 ئێف ئی فایف جی پێکهاتەکەی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.41 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 411 مۆمە.
چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 128 یان ،256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(8+12+12) پێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە.
مۆبایلەکە لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی3.2 و پارچەی ئێن ئێف سی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.