پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیا گەورەکانی جیهان لە بواری گەشەپێدان و دروستکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە کێبڕکێدان تا پێشکەوتنێکی زۆر بەخۆیانەوە ببینن.
پێنج لە باشترین ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی ئەمساڵ:
1-کۆمپیوتەری ئەپڵ: کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی کۆمپیوتەری ئایماک24 ئینج یەکێکە لە باشترین ئامێرەکان، ئەو کەسانەی کاریان زۆرە و کاتژمێرێکی زۆر کاردەکەن ئەم ئامێرە بەکاردەهێێنن چونکە قەبارەی شاشەکەی بچووکە و کێشەکەی کەمە دەتوانن لەگەڵ خۆیاندا لە ژورێکەوە بۆ ژورێکی دیکە بیبەن، بە حەوت رەنگی جیاواز بەردەستە، دیقەی کامێراکەی 1080 پێکسڵە، نرخەکەی لە 1299 دۆلارەوە دەست پێدەکات.
2-بیستۆکی ئەمازۆن: کۆمپانیای ئەمازۆنی ئەمریکی بیستۆکی ئیکۆ بادسی بە تایبەتمەندی زۆر دروستکردوە، بیستۆکەکەی هیچ دەنگ و ژاوەژاوێکی دەرەوە ناگوازێتەوە، نرخەکەی 119 دۆلار تێناپەڕێنێت.
3-ئامێری ڕۆکو: کۆمپانیای ڕۆکوی ئەمریکی ئامێرێکی تایبەتی بە سەیرکردنی فلیم بەناوی ڕۆکو ئێکسپرێس فۆڕ کەی دروستکردووە بۆ سەیرکردنی فیلمە سینەماییەکان بە دیقەیەکی زۆر بەرز لە ماڵەوە، نرخەکەی 40 دۆلار تێناپەڕێنێت.
4-مۆبایلی سامسۆنگ: کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی گالاکسی ئێس21 ئاڵترای دروستکردووە و تایبەتمەندیەکی زۆری هەیە، توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ تۆڕی فیف جی هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 40 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 108 مێگاپێکسڵە.
5-بڵندگۆی سۆنۆس: کۆمپانیای سۆنۆسی ئەمریکی ئامێرێکی بڵندگۆی نوێی بەناوی سۆنۆس رووم دروستکردوە، تایبەتمەندی زۆری هەیە بلوتوزە و توانای پەیوەندی کردنی لەگەڵ خزمەتگوزاریە دەنگیەکانی ئینتەرنێت هەیە، نرخەکەی 170 دۆلار تێناپەڕێنێت.