پۆڵه‌تیك سپۆرت
به‌هۆی پیشووهكانی سه‌ری ساڵ ته‌واوی خوله‌كان وه‌ستاون و یاریكه‌ره‌كان هه‌ریه‌كه و جه‌ژنی كریسمسی له‌گه‌ڵ خێزان و هاورێكانیان ئه‌نجام دا.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه یاریزانی ئۆره‌گوایی و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ڤالڤێردی له شاری مه‌درید مایه‌وه تا له‌گه‌ڵ هه‌ژارانی ئه‌و شاره ئاهه‌نگه‌كه ساز بكات.
به‌و هۆیه‌وه یاریكه‌ره‌كه هه‌ستاوه ته‌واوی هه‌ژارانی ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كه‌ی و یاریگای بێرنابۆی كۆكردۆته‌وه له ریستۆرانێك نانی بۆ كرون، كه ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌ته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی نیمار (500) كه‌سی له ژێر زه‌مینی ماڵه‌كه‌ی به نایاسی كۆكردبۆیهوه، كه ده‌وترێت ئه‌وه ماڵ نییه و باڕه.