پۆله‌تیك سپۆرت
ئیداره‌ی یانه‌ی پاریسان جێرمان گه‌شتونه‌ته ئه‌و بروایه‌ی كلیان مباپی به بره پاره‌یه‌كی زۆر بده‌نه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، تا به پاره‌ی ئه‌و یاریزانه كه نزیكه‌ی (225) ملیۆن یۆرۆ ده‌كات چه‌ندین یاریزانی گه‌وره بگوازنه‌وه.
لیۆناردۆی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریسان جێرمان پێی وایه به فرۆشتنی مباپی ده‌توانن ده‌سته‌واره‌یه‌كی باش ده‌ست بخه‌ن و به‌و پاره‌یه میسی بخانه پاڵ نیمار.
له ئه‌گه‌ری چوونی میسی بۆ پاریس ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره‌وه كۆن ئه‌گیۆرۆی گۆڵكاری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بگوازنه‌وه ریزه‌كانیان، كه ئه‌و یاریزانه ته‌نیا به میسی ده‌گیرێت بێته پاریس، به‌وه‌ش هێڵی هێرشبه‌ری تیمه‌كه ده‌بێته (MNA) و ركابه‌ری خوله‌كان ده‌كه‌ن.