بێبیتا خانمە پیرەكەی جێهێشت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
گۆنزالۆ هیگواین ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە سەیر و سەمەرەیەی كە تاوانبارە بەوەی 3 نازناوی جیهانی لە دەست وڵاتەكەی دا، بەڵام لە سەر ئاستی یانەكان هەمیشە هێرشبەرێك بووە خۆشەویست و چالاك بووە بە تایبەت لەگەڵ ماوریسیۆ ساری كە حەزی بە شێوازی یاری كردنی ئەو یاریزانە بوو بۆ هەر یانەیەك بڕۆیشتایە لەگەڵ خۆی دەیبرد.

دوا وێستگەی بێبیتا لەگەڵ یانەی یۆڤنتۆس تۆرینۆ بوو كاتێكیش ساری بووە ڕاهێنەری یۆڤی كە لە چێڵسییەوە گەڕایەوە یۆڤی هیگواینیشی لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە باشترین ئاستی پێشكەش دەكرد تا ئەمڕۆ هەینی كە ئیدی ئیدارەی نوێی یۆڤی و ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەر كۆتاییان بە بۆندی ناوبراو هێنا بە قاییل بوونی خۆی و پەیوەندی نێوانیان بە تەواوی كۆتایی هات پاش ئەوەی ئەو یاریزانە لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوو 3 نازناوی خولی ئیتاڵیا و 2 جامی تیم كاپ و 66 گۆڵیشی لەگەڵ تۆمار كرد.

جێی خۆیەتی ئاماژە بەوەش بدرێت كە هیگواین لە ئێستادا بۆندی لەگەڵ یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی واژوو كردووە كە ئیدی درێسی ئەو یانەیە بپۆشێت كە خاوەندارێتی ئەو یانەیە دەگەڕێتەوە بۆ هاوڕێی كۆنی خۆی دایڤید بێكهام ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی ئینگلیزەكان.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا