كڵۆپ بۆچی تووڕە بوو؟

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی دوێنێ‌ یاری نێوان هەردوو یانەكانی چێڵسی و لیڤەرپولی میوانی لە سەر یاریگای سترامفۆرد بریدج بە كۆتا هات بە بردنەوەی یانە پاڵەوانەكەی وەرزی ڕابردووی پریمەرلیگ بە ئەنجامی 2 – 0 .

ئەمڕۆ ڕۆژنامە و پێگە ناودارەكانی ئینگلتەرا ڤیدیۆیەكی یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولیان بڵاو كردەوە كە مشت و مڕی بە داوای خۆیدا دروست كرد پاشان ئاشكرا بوو كە مەبەست لە تووڕە بوونی ئەو ڕاهێنەرە چی بووە.

بە پێی ئەوەی میدیای ئەو وڵاتە بڵاویان كردۆتەوە هۆكاری تووڕە بوونی كڵۆپۆ لە یاریزانەكانی سەر كورسی یەدەگ بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە كاتێك داوەری یارییەكە پۆڵ تێرنی كارتی زەرد بە ڕووی ئەندریاس كریستنسنی بەرگریكاری یانەی چێڵسی بەرز دەكاتەوە پاشان داوەری ڤار بانگی داهات و بڕیارەكەی پێ‌ دەگۆڕێت كارتە زەردەكە دەكات بە كارتی سور لەو كاتەدا یاریزانانی لیڤەر چەپڵە لێ‌ دەدەن بۆ بڕیارەكەی داوەر ئەمەش وا دەكات یۆرگن كڵۆپ بە تووڕەییەوە ئاوڕیان لێ‌ بداتەوە و بە سەریان دا هاوار بكات: (ئێوە شێتن ئەوە كەی هەڵسوكەوتی پیشەگەریانەیە ئێمە كەی وا مامەڵە دەكەین).

پاش بڵاو بوونەوەی ڤیدیۆكە و ڕووداوەكە زۆرێك ستاییشی ئەو ڕاهێنەرەیان كرد بۆ ئەو گیانە پیشەگەریانەی كە هەیەتی و لە یاریزانەكانی تووڕە بووە لە پای ئەو كردەوە ناوەرزشییە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا