حكومەت سێ ملیار دیناری بۆ هەڵبژاردەی عێراق تەرخان كرد

وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق ئاشكرایكرد، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی بڕی سێ ملیار دینار بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەربڕیووە.

عەدنان درجال وەزیرەی وەرزش و لاوانی عێراق رایگەیاند، مەبەست لە تەرخانكردنی ئەو پارەیە ئامادەكردنی هەڵبژاردەی عێراقە تا بەشێوەیەكی بەهێز خۆی بۆ پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2022ی وڵاتی قەتەر ئاكادە بكات.

وتیشی، “هیواداران ئەو بڕە پارەیە هاوكارێكی باش بێت بۆ گەیشتن بە یارییەكانی مۆندیال”.

وەزیرەی وەرزش و لاوان باسی لەوەكرد، بەشێكی پارەكە بۆ موچەی دیك ئەدڤۆكاتی ڕاهێنەر و یاریدەدەرانی و و كردنەوەی سەربازگەی مەشق و ڕاهێنانەكان دابین دەكرێت.

ماوەی چەند رۆژێكە یەكێتی تۆپی پێی عێراق بە فەرمی ئەدڤۆكاتی هۆڵەندی بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەكەیان دەستنیشان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا