سەدر و عامری كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح سەردانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بكات لە حەنانە و دوو پێشنیازیشی دەخاتە بەردەم تا رازی بكات لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشێت.

بەپێی هەواڵێكی میدیا عێراقییەكان، عامری و سەدر لە حەنانە رەوشی سیاسی عێراق و ئەنجامی كۆبوونەوەكانی عامری لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق تاوتوێ دەكەن.

بڕیاریشە عامری دوو پێشنیاز بخاتە بەردەم سەدر كە بریتین لە پێكهێنانی حكومەتی تەوافوقی یاخود كشانەوەی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەو پێشنیازانەش بۆ ئەوەن كە سەدر رازی بكات لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشێت.

عامری چەند رۆژێك لەمەوبەر سەردانی بۆ لای لایەنە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق ئەنجامدا و دوایین پێشهاتەكان و ئەگەری ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن و رێگەچارەكان بۆ رەوشی سیاسی عێراق تاوتوێكران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا