پۆڵەتیک پرێس
هەندێک لە خواردن و خواردنەوەکان بە گەدەی بەتاڵ دەبنە هۆی تیکچوون و کێشەکانی گەدە، بۆیە باشترە بە گەدەی بەتاڵ نەخورێن بۆئەوەی لە زیانی تەندروستی بەدووربن.
ئەم خواردن و خواردنەوانە باشترە بە گەدەی بەتاڵ نەخورێن:
-مۆز
هەرچەندە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم و ڕیشاڵەکان بەڵام ڕێژەیەکی باش شەکری تێدایە خواردنی بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی ڕیخۆڵە، لەکاتێکدا دەتوانرێت بە گەدەی بەتاڵ بخورێت کە لەگەڵ شیر و شۆفان تێکەڵ بکرێت.
-سەوزەواتە کاڵەکان
سەوزەواتەکان بە خواردنە تەندروستەکان ناسراون، بەڵام خواردنیان بە گەدەی بەتاڵ هۆکارێکە بۆ ئاوسان و ئازاری سک و غازات.
-تەماتە
یەکێکە لەو خواردنانەی بە گەدەی بەتاڵ نەخورێت باشترە چونکە ترشەڵۆکی گەدە زیاددەکات و دەبێتە هۆی ئازاری سک.
-میوە مزرەمەنیەکان
میوە مزرەمەنیەکانی وەک پڕتەقاڵ، لیمۆ و سندی خواردنیان بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی ئازار و سووتانی گەدە.
-خواردنەوە ساردەکان
خواردنەوە ساردەکان بە گەدەی بەتاڵ هۆکارێکن بۆ ئازار و ئاوسانی سک، ئەگەر بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ پەرداخێک ئاوی گەرم بخورێتەوە سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.
-قاوە
ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە خواردنەوەیان بە گەدەی بەتاڵ زیان بە تەندروستی دەگەیەنن و دەبنە هۆی کێشەکانی کرداری هەرس و گەدە.