هەولێر خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی بێئاوی ئامادە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی لە شاری هەولێر و دەوربەری هەردوو وەزارەتی كارەبا و شارەوانی و گەشت و گوزار ژمارەیەك بڕیاریان دەركرد بەپێی یەكێك لە بڕیارەكان بڕیارە 138 بیری ئاوی خواردنەوە لە هەولێر و دەوروربەری لێبدرێن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران، كۆبوونەوەیەكی باڵا بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی و چارەسەركردنی گرفتەكان لە شاری هەولێر لە وەرزی هاویندا بەڕێوەچوو تێیدا ژمارەیەك بڕیار دران وەك ئامادەكاری ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر.

لە كۆبوونەوە هاوبەشەكەی ئەمڕۆدا بڕیار درا بە دروستكردنی ژوورێكی ئۆپەراسیۆن كە بە هاوبەشی لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گوشتوگوزار و وەزارەتی كارەبا و پارێزگەی هەولێر پێكدەهێندرێت و دەسەڵاتی تەواوی دەبێت بۆ بەدواداچوونی كێشەكان و بڕیاردانی بەپەلە بۆ چارەسەركردنی هەر گرفتێكی بەردەم كەمئاوی، هەروەها ژمارەیەك بڕیاری دیكەش دران.

بڕیارەكان:

-بڕیار درا 138 بیری ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر و دەوروبەری لێ بدرێن.

-دابینكردنی كارەبا بۆ ئەو بیرە نوێیانەی لێ دەدرێن.

– دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ بیرەكان.

– بودجەیەك بۆ حاڵەتی فریاكەوتن تەرخان دەكرێت.

– هەڵمەتی نەهێشتنی زێدەڕۆیی لەسەر تۆڕەكانی ئاو و كارەبا بەڕێوەدەچێت.

-لەگەڵ گرتنبەری چەند ڕێكارێكی دیكە لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی.

-وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كارەبا و پارێزگەی هەولێر بە یەك تیم لە ڕێگەی ئەو ژوورە هاوبەشەوە چاودێریی گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر دەكەن و چارەسەری بەپەلەی بۆ دەدۆزنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا