خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر خۆپیشاندان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر لەبەردەم بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەهۆی پێنەدانی دەرماڵەکانیان گردبوونەوە.

ئەو خوێندکارانە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەیان بەوەکرد، “لەماوەی ڕابردوودا ڕاگەیەندرا کە دەرماڵە دابەشدەکرێت، بەڵام تادێت دوادەخرێت”.

وتیشیان، “ئێمە ڕۆژی چوارشەممەی پێشوو ڕامانگەیاند ئەگەر تا ڕۆژی یەکشەممە دەرماڵەمان بۆ تەرخان نەکرێت ئەوا دەستدەکەینەوە بە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن و خۆپیشاندان”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، لەپاڵ دەرماڵە دوو داواکاری دیکەشیان هەیە کە ئەوانیش ڕێکخستنی گەشتی زانستی وەک هەر ناوەندێکی زانستیی پێشکەوتووی جیهان و نۆژەنکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکانیان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا