موعین کازمی: موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەگوازرێتەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکراکرد، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەگوازرێتەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی عێراق و لەبارەی ئەو پرسەوە هەرێم و بەغدا ڕێککەوتوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە29ی تشرینی یەکەم، موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی”موتەڵع”ی ڕاگەیاند،” بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و چاودێرانی دارایی، لە میانی دیداری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەفدی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن کراوە، بۆئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێی وەزارەتی دارایی ناوەندەوە دابەش بکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هەنگاوە کاتی پێویستە، چونکە پێویستی بە ڕێوشوێنی ئیداری و پێداچووبەوەی ناوی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە و سەرەتا مووچەی نزیکەی 60 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان دەگوازرێتەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی عێراق.

ڕوونیکردەوە، لەڕێگەی بانکەکانی عێراق ناردنی 700 ملیار دیناری مانگانە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەرێکی کاتییە و بە گواستنەوەی ناوی تەواوی فەرمانبەران کۆتایی دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا