فەرماندەیەكی ئەمریكی: ئێران كۆگاكانی پڕكردووە لە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و موشەكی بالیستی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیەكی سەربازیی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، ئێران كۆگاكانی پڕكردووە لە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی كروز و بالیستی، دەشڵێت، ئەوەش هەڕەشە و مەترسییەكی ئەمنی جدییە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی ناوچەكە.

ژەنراڵ كینیز ماكێنزی فەرماندەی پێشوی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەردەوامی بەدواداچوون و چاودێریكردنی ئێران بۆیان دەركەوتووە ئەو وڵاتە رۆژ لەدوای رۆژ ژمارەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە هێرشبەر و جەنگییەكانی زیاتر دەكات، لە ئێستاشدا گەیشتووەتە ئاستێك لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا و تائێستا سەرجەم كۆگا سەربازییەكانی پڕكردووە لەو فڕۆكانە و مووشەكەكانی كروز و بالیستی، ئەوەش هەڕەشە و مەترسییەكی ئەمنی جدییە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی ناوچەكە.

وتیشی، ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بە وردی چاودێری ئێران دەكەن، بەڵام تواناكانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی فڕۆكە جەنگییەكان و مەترسییە ئەمنییەكانی ئێران جیاوازە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا