مامۆستایانی كورد لەكەركوك داوا دەكەن موچەكانیان بخرێتە سەر بەغدا

پۆڵەتیک پرێس
مامۆستایان‌و بەشێك لەفەرمانبەرانی كورد لەكەرتی پەروەردە، داوا دەكەن موچەكانیان بخرێتە سەر حكومەتی عێراق‌و بۆ ئەو مەبەستەش خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.

بەپێی زانیارییەكانی “پۆڵەتیك پرێس” بڕیارە مامۆستایان‌و فەرمانبەران رۆژی سێ‌ شەممە 18ی ئاب، ماموستایان و فەرمنبەران لەبەردەم بینای پارێزگای كەركوك خۆپیشاندانێك بكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، مامۆستایان‌و فەرمانبەر لەو خۆپیشاندانە، یاداشتێكی فەرمی ئاراستەی حكومەتی عێراق دەكەن، كە تێدا داواكاری ئەوە دەكەن، موچەكانیان بخرێتە سەر بەغدا.

لەو بارەیەوە محەمەد جەلیل ئەندامی لقی كەركوكی یەكێتی مامۆستایان بە “پۆڵەتیك پرێس”ی وت: لە ساڵی 2014 مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشی خۆیندنی كوردی بەردەوام موچەكانیان كەم دەبێتەوە، بۆیە ئێستا داوادەكەن راژەكانیان بگەرێتەوە سەر مێلاكی بەغدا.

محەمەد جەلیل وتیشی: مامۆستایان بەگشتی داوا دەكەن موچەكانیان بەهەمان شێوەی ماموستایانی بەغدا بێت.

هەروەها وتی: وەك مامۆستایان بەفەرمی نامەیەكمان بەرزكردووەتەوە بۆ پاریزگای كەركوك‌و پەرلەمانتارانی عێراق، كە لەو بارەوە پەیوەندی هەیە، بۆ ئەوەی ئەو پرسە یەكلابكرێتەوە.

ژمارەی مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی كورد لەكەركوك نزیكەی هەشت هەزار مامۆستاو فەرمانبەرە، كە راژەیان لەسەر وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستانە.

ئەندامەكەی لقی كەركوكی یەكێتی مامۆستایان باسی لەوەش كرد، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان رازی نابێت موچەكانیان بگەرێتەوە سەر میلاكی بەغداو وتی: رازینەبوونی حكومەتی هەرێم بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، كە گوایە ماموستایان دەیانەوە ببنە عێراقی، بۆیە ماموستایان ناچارن جارێكی پەنا بۆ خۆپشاندان ببەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا