هەسەدە: مەترسیدارترین سەركردەی داعشمان كوشت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند: ئەبوحەمزەی شامی كە یەكێكە لە مەترسیدارترین سەركردەكانی داعشیان لە ناوچەی دێرەزور كوشتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16_2_2022 هێزەكانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) كوژرانی سەركردەیەكی داعش و دەستگیركردنی یەكێكی دیكەیان لە دو كردەوەی‌ جیادا لە دێرەزور راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێك هەسەدە بڵاویكردوەتەوە، هێزە تایبەتەكان، “تیرۆریستێكی مەترسیدار”یان بەناوی‌ “ئەبو حەمزەی شامی” لە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا لە گوندی جەزرە میلاج (60كم) رۆژهەڵاتی دێرەزور كوشتوە و لە گوندی “زەغیر”یش لە رۆژئاوای دێرەزور، شوكری خەلیل، دابەشكەری فیشەكی داعشیان دەستگیركردوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، شامی داڕێژەری ئەو كردەوە تیرۆریستیە بو كە لە 10ی‌ شوباتدا خاڵێكی هەسەدەی‌ بە ئامانج گرت لە گوندی زەڕ لە رۆژهەڵاتی دێرەزور و بوە هۆی شەهیدبوونی پێنج شەڕڤان.

بەپێی راگەیەندراوەكەی هەسەدە، شامی یەكێك لە مەترسیدارترین تیرۆریستەكانی ناوچەی دێرەزور بوەو بەرپرسی ئامادەكردنی پلان و ئۆپەراسیۆنەكان بوە لە ناوچەكەدا كە شەڕڤانانی هەسەدەو ماقوڵ و ریشسپیانی هۆزەكانی بە ئامانج گرتوە لە رابوردودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا