ئایا نەخۆشیەکانی پوک هۆکارن بۆ بەرزبونەوەی پەستانی خوێن

پۆڵەتیک پرێس

بەرزبونەوەی پەستانی خوێن حاڵەتێکی زۆر باوە، دەتوانرێت لەماڵەوە بە گۆڕینی سیستمی خۆراکی چارەسەر بکرێت، چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە وەک، قەڵەوی، نەبوونی چالاکی ڕۆژانە، جگەرەکێشان، خواردنەوە کهولیەکان، زیادبوونی تەمەن.

ئەگەر پەستانی خوێن بۆماوەیەکی درێژ بە بەرزی مایەوە ئەوکاتە مەترسی دەبێت، چونکە دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، دەمارەخوێنەکان، جەڵتەی دڵ و مێشک، توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە نەخۆشیەکانی پوکیش هۆکارن بۆ بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، لەئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی نەخۆشیەکانی پوکیان هەبووە ئەگەری بەرزبونەوەی پەستانی خوێنیان زیاتربووە بەراورد بەو کەسانەی تەندروستی پەکیان باشبووە.

پزیشک فرانچسکۆ دیۆتۆ نووسەری توێژینەوەکە وتی:”بەڵگەکان ئەوەدەخەنەڕوو هەندێک لە بەکتریاکانی پوک دەبنە هۆی هەوکردن و دروستبوونی کێشەکانی پوک، ئەو هەوکردنەش کاریگەری لەسەر نەخۆشیە درێژخایەکان هەیە و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن”.

بۆیە پێویستە لەکاتی دەرکەوتنی نەخۆشیەکانی پوک خێرا چارەسەربکرێت و پەرەنەسێنێت، چونکە کاتێک تەندروستی پوک بەرەوخراپی بچێت و بگاتە خوێنبەربوون ئەوا مەترسی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن زیاتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا