سوودە تەندروستیەکانی ئاوی برنج

پۆڵەتیک پرێس

ئاوی برنج سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکانە سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ پێست و قژ هەیە و چارەسەری کێشەکانی پێست و قژ دەکات.

لەگەڵ ئەوەی ئاوی برنج سوودێکی زۆری بۆ پێست و قژ هەیە، سوودێکی زۆریشی بۆ تەندروستی دڵ و ڕێژەی شەکر لەخوێندا هەیە، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینەکان و کانزاکانی مەگنسیۆم و زینکە یارمەتی ڕەونەقدارکردنی پێست دەدات و چارەسەری هەوکردنەکان و زیپکە دەکات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی جوڵە ڕیخۆڵە و کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات.

کانزا و دژەئۆکسان و ترشەکانی ناو ئاوی برنج ڕێگری لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون دەکەن و وا لە پێست دەکەن یەک رەنگ بێت و ڕەنگی نەگۆڕێت، لەگەڵ ئەوانەشدا سوودێکی زۆری بۆ قژ هەیە و ڕەونەقی پێدەبەخشێت و چارەسەری کێشەکانی دەکات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک