پەیوەندی نێوان قەڵەوی و کەمخەوی

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی پسپۆر لەبواری خۆراکدا باس لە پەیوەندی نێوان قەڵەوی و کەمخەوی دەکات دەڵێت:”کەمخەوی بەردەوام لەوانەیە ببێتە هۆی قەڵەوی”.

پزیشکەکە باس لەوەدەکات کەمخەوی هۆکارێکە بۆئەوەی بەردەوام هەست بە برسێتی بکەیت، ئەوەش دەبێتە هۆی زۆرخواردن و قەڵەوی، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک بەپێی تەمەنەکەی کاتژمێری تەواو بخەوێت، چونکە نوستنی تەواو یان چەند کاتژمێرێک زیاتریش هاوکێشەکە پێچەوانە دەکاتەوە و هۆکارە بۆئەوەی کێش دابەزێت.

قلة النوم ليلاً تسبب السُّمنة

بەشێوەیەکی گشتی کەسانی پێگەیشتوو پێویستیان بە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر خەو هەیە، ئەگەر ئەو ماوەیە نەخەون ئەوا جەستە ڕێژەیەکی زۆر کۆرتیزۆڵ دەردەدات کە هۆکارێکە بۆئەوەی بەردەوام هەست بە برسێتی بکەیت و زۆرجاریش لەکاتی برسێتیدا ئەو خواردنە دەخورێت کە دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات، هەروەها پزیشکەکە ئاماژەی بەوەشکرد لەوکاتەدا ڕێژەیەکی زۆر ئەنسۆلین دەردەدرێت کە بەخێرایی دەگۆڕێت بۆ چەوری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا