ئێڵ جی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئێڵ جی مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندنی پێشکەوتوو دروست دەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مۆبایلی ئێڵ جی دەبلیو41 پڕۆ دووریەکەی(166.5/77.3/9.3) ملیمە، کێشەکەی 201 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.55 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/900 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 280 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6765 هێلیۆ جی35 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە، لە بەشی پشتەوە چوار کامێرای بەدیقەی(2+5+8+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید10 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا