پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای وەن پڵەس مۆبایلە نوێیەکەی کە توانای نوشتانەوەی هەیە بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمدەهێنێت.
وەن پڵەس ڤی فۆڵد کێشەکەی 185 گرامە، شاشەکەی لەجۆری فۆڵدەبڵ داینەمیک ئەمۆلید توو ئێکسە بەقەبارەی 6.81 ئینج و دیقەی2388/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری دایمێنسیتی9000 پڵەس و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ850ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 50 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە 12 یان 14 گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید14 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5500 میلی ئەمپێرە.