ڕیەڵ می مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕەکانی تایبەت بە بواری تەکنیکی تایبەتمەندی دەربارەی مۆبایلە نوێیەکەی ڕیەڵ می دەخەنەڕوو.

پێکهاتەی مۆبایلەکە لە کانزا و شوشەی بەهێز دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، قەبارەی شاشەکەی 6.55 ئینجە بە شەپۆلی 120 هێرتز، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(108+13+2) مێگاپێکسڵ هەیە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن870ی نوێی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، مۆبایلەکە لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا