هاوپەیمانان هاوکاری سەربازی پێشکەشی پێشمەرگە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەراسیمێکدا لە هەولێر، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەند کەرەستە و پێداویستییەکی سەربازییان پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگە کرد.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ئامادەیی هەبوو، هۆشمەند حەیدەر جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکانی پێشمەرگە رایگەیاند، سوپاسی رۆڵی هاوپەیمانان دەکەین و وەک هێزەکانی پێشمەرگە سودێکی زۆرمان لە هاوکارییەکانیان بینیوە.

لەلایەکی دیکەوە تاد بورز، گەورە راوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە کوردستان رایگەیاند، ئێمە و هێزەکانی پێشمەرگە دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە و تێدەکۆشین بۆ لەناوبردنی ئەو دوژمنە، وتیشی: وەک هاوپەیمانان بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە.

ئەو هاوکارییانەی هاوپەیمانان پێکهاتبوون لە ژمارەیەک هەمەری دژە گولـلە و شۆفڵ و حەفارە و تەنکەری سوتەمەنی و ئاو و بارهەڵگری فریاکەوتن.

https://fb.watch/7Ud0tonSzi/ 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا