پۆڵەتیک پرێس
ڕاشی یەکێکە لەو پێکهاتانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و سوودێکی تەندروستی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، هەروەها تام و بۆنێکی تایبەت بە خواردن و زەڵاتە و شیرینیەکان دەبەخشێت.
ڤیتامین ئەی، بی، جی و کانزاکانی مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، کالیسیۆم و سۆدیۆمی تێدایە، ڕاشی کۆلیسترۆڵی خراپی تێدا نییە بۆیە سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و کۆلیستڕۆڵیان هەیە، ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین و ڕیشاڵە گرنگەکانی تێدایە، ڕێگری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەکات و چارەسەری هەوکردنەکانی دەم و پوک دەکات.
ڕاشی ئێسکەکان بەهێز دەکات و ڕێگری لە بێهێزبونیان دەکات، ڕێژەیەکی زۆر کانزای ئاسنی تێدایە چارەسەری نەخۆشی ئەنیمیا دەکات، ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی پەستانی خوێندا هەیە، هەروەها چارەسەری ئازار و هەوکردنی جومگەکان دەکات.