ئەفغانستان هێزی جەماورەی دروست دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادوەری پێشوی ناوچەی بەلخی ئەفغانستان گەورەی کۆمەڵەی ئیسلامیەکان ڕایگەیاند، هێزی جەماوەری پێکدەهێنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان لە باکوری ئەفغانستان.

سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبی”بزوتنەوەی ئیسلامی نیشتیمانی ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ هەینی لە مەزار شەریف پایتەختی ویلایەتی بەلخ لە باکوری ڕۆژئاوای ئەفغانستان، کۆبوونەوەیەکەی بەپەلە لەسەر ئەمنیەتی ناوچەکە کراوە، بە بەشداری سەرکردەی ئاژانسی مەشیر عەبدولڕەشید دوستم، هەروەها ئاتو نور سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کۆمەڵەی ئیسلامی، عەباد عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئاسایشی نەتەوەیی، فەرهاد عەزیمی پارێزگاری بەلخ، چەند بەرپرسێکیتر ئەنجامدرا”.

لە کۆبوونەوەکدا گرنگیان بە هەماهەنگی هێزەکاندا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمن بە تایبەت لە، باوکری ئەفغانستان و پارێزگای بەلخ.

بەشداربوانی کۆبونەوەکە بڕیاریانداوە، چەندین ناوەندی ئیداری لە پارێزگای بەلخ بکەنەوە، لەگەڵ پێکهێنانی فەیلەقی شاهین ٢٠٩ و فەرماندەی پۆلیس، هەمووی وەک هێزێکی جەماوەری ناوچەکە لە تاڵیبان بپارێزن.

تڵیبانیش ڕایگەیاند، هەتا ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی نزیکەی ١٧ ویلایەتی لەو وڵاتە داگیرکردووە، کە خۆی لە ٣٤ ویلایەت پێکدێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا