قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و ئازەربایجان زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئازەربایجان ئاشکرای دەکات، قەبارەی بازرگانی لە نێوان عێراق و وڵاتەکەیدا، لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ بە ڕێژەی لە %٣٥ زیادی کردووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت لە ساڵی ٢٠٢٠ بە ڕێژەی لە %٣٠ ی کەمی کردبوو.

سەڤێنچ هاسنۆڤا وەزیری ئابوری ئازەربایجان بە میدیاکانی ڕاگەیاند”دووەم کۆبونەوەی هاوبەشی بازرگانی ئابوری و زانستی و تەکنیکی و ڕۆشنبیری لە نێوان ئازەربایجان و عێراق بەڕێوەچوو”.

هاسنۆڤا ئاماژەی بەوەدا، کە زیاتر لە ١٨٠ کۆمپانیای ئازەری لە عێراق تۆمار کراون.

هەروەها جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوانیان کردەوە، ڕەشاد نەبیڤ وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی ئازەر بایجان وتی”ئەو دوو وڵاتە بەرەو ئاستێکی نوێ هەنگاو دەنێن لە ڕووی هاوکاری بازرگانی و ئابوریەوە هاوبەشی یەکتر دەکەن”.

ئامەژەی بەوەش دا، کە ئازەربایجان و عێراق توانای گەورەیان هەیە بۆ، بەرز کردنەوەی قەبارەی بازرگانی لە نێوانیاندا.

ئەرکان ئەلشەیبای وەزیری پەیوەندیەکانی عێراقیش وتی”عێراق توانای پەرەپێدانی بە پەیوەندیە ئابوریەکانی هەیە، دەتوانین قەبارەی بازرگانی و وەبەرهێنانی هاوبەش بەرەو پێشەوە بەرین، وتیشی ئامانجما تەنها پەرەپێدانی بازرگانی نیە بەڵکو، کەرتی گەشتیاری و پەروەردەو کەرتەکانیتریشە”.

لیژنەی هاوبەشی بازرگانی و ئابوری و زانستی و تەکنیکی و هاوکاری و کلتوری نێوان، ئازەربایجان وعێراق بە ڕێکەوتنی نێوان هەردوولا لە باکۆ، لە ١٠ی تشرینی ٢٠١٠ پێکهێنرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا