لە ساڵی دووەمی ڕۆژی سینەمای کوردی چەندین چالاکی بەڕێوەدەچن

پۆڵەتیک پرێس

ھاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی کۆچی دوایی سینەماکاری کورد (یەڵماز گونەی) بۆ ساڵی دووەم یادی ڕۆژی سینەمای کوردی دەکرێتەوە و چەندین چالاکی بەڕێوەدەچن.

 پلانەکانی یادی ڕۆژی سینەمای کوردی بەمجۆرە دەبن:

یەکەم:(١٤)پەڕتوکی تایبەت بە سینەمای کوردی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

دووەم: سێ پانێڵی تایبەت بە سینەما و دراما بەڕێوەدەچێت.

سێیەم:- سێ فیلمی سینەمایی بە درێژایی(٨٤)ساڵ، بڵاو دەکەینەوە کە قۆناخ و سەردەمەکانیان گەلەک لەیەک دور و جیاوازن.

چوارەم: ھەر بۆ رۆژی سینەمای کوردی ژمارەی ئەزموونی گۆڤاری ” سۆلیوود”چاپ و بڵاودەکرێتەوە، گۆڤارەکە مانگانە دەبێت و تایبەت بە ھونەری حەوتە و ھونەرەجوانەکان بەگشتی.          .

پێنجەم: سوپڕایزێک ھەیە بۆ فیلمسازان، بەتایبەتی تەمەنێکی دیاریکراوی گەنجان. ئەویش ساڵانە بەرھەمھێنانی کورتە فیلمێکە لە پێشبڕکێیەکدا ڕادەگەیەنرێت.

شایەنی ھێما بۆ کردنە دەستپێک و کۆتایی بە وتار و ئاھەنگی میوزیک و گۆرانی دەبێت.

ساڵانە “رۆژی سینەمای کوردی”لەلایەن “ھاوار مستەفا خان” و کۆمپانیای ھاواری فیلم، ناوەندی سینەمایی و رۆژنامەڤانی بەدرخان، کۆماری یەڵماز گونەی ژیاندۆستی بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا