پاش دزینی، دەسنووسێکی ماوتسی تۆنگ دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس؛

هێزەکانی پۆلیس لە هۆنگ کۆنگ، دەستنووسێکی بەنرخیان دۆزییەوە، کە هەندێک لە شیعرەکانی سەرکردەی دیاری گەلی چین، ماوتسی تۆنگی تیا نوسراوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی چاینا مۆنین، بەهای ئەو دەستنووسە بە زیاتر لە 250 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت، کە لەمانگی ئەیلولدا لە خانەیەکی چینی بە ناوی (فو چونیاو) لە هۆنگ کۆنگ دزرا بوو.

 

بە وتەی خاوەنی خانە چینییەکە، لەکاتی هەڵکوتانە سەر خانەکەی لەلایەن ژمارەیەک کەسی نەناسراو، بە بەهای (548 ملیۆن یۆرۆ) کەرەستەی دێرێن و بەنرخیان لێ دزیوە، کە خۆی لە ژمارەیەک مۆری کۆن و نوسراو و کەرەستەی تایبەتی سەردەمی شۆڕشی چین و تیانووس و شمەکی بەنرخی سەرکردە چینییەکان دەبینییەوە.

 

ڕۆژنامەی چاینا مۆنین نووسیویەتی؛ ئەو دەستنووسە شعرییەی ماو، لە لایەن پیاوێکەوە بە 500 دۆلاری هۆنگ کۆنگ ( 55 یۆرۆ ) کڕدراوە و پێی وابووە ساختەیە بۆیە کردوویەتی بە دوولەت .

 

سەرەداوی دەستکەوتنەوەی ئەم دەستنووسە، شۆفێرێکی تاکسی بووە کە هەواڵی داوەتە پۆلیس و لەرێیەوە، گەیشتوون بە دەستنووسەکەو چەند کەسێکیش بەهۆیەوە دەستگیرکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا