بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان کێشەیان لەگەڵ سیستمی ئەندرۆید هەیە

پۆڵەتیک پرێس

بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان لە ئێستادا، کێشەیان لەگەڵ کارپێکردنی سیستمی ئەندرۆیدا هەیە.

لە وڵاتانی، ڕوسیا بەریتانیا، ئیسپانیا ئیتاڵیا،ئەڵمانیا هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەکارهێنەرانی ئەندرۆید توشی کێشە بوون.

نامەیەک لەسەر مۆبایلی بەکارهێنەران دەردەکەوێت، هۆشداری دەدات دەربارەی ئەوەی گوگڵ لەسەر مۆبایلەکە لەکار دەکەوێت، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی کارپێکردن و بەکارهێنانی محاڵ بێت.

ئەم چاکسازیە لە خزمەتگوزارییەکانی گوگڵەوە دەرکەوت، لەسەر سیستمی کارپێکردن، ژمارەیەکی زۆریش ئەژمارە تایبەتەکانیان لە دەستدا.

بەڵام تا ئێستا گوگڵ. هیچ ڕوون کردنەوەیەکی سەبارەت بە وەستانی گوگڵ لەسەر سیستمی ئەندرۆید نەداوە، تا ئێستا هۆکاری کێشەکە ڕوون نیە.

هەرچەندە لە بەهاری ئەمساڵدا، خاوەنی مۆبایلە زیرەکەکان توشی ئەم کێشەیە بوون، بەڵام کێشەکە دووبارە بۆتەوەو تا ئێستا هیچ زانیارییەکی لە بارەوە نەدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا