پۆڵەتیک پرێس
هۆنۆر هەردوو کۆمپیوتەری ماجیک بووک ئێکس 14 و ماجیک بووک ئێکس 15 بە تایبەتمەندی نوێ دروست دەکات.
هۆنۆر ئامێرەکانی بە چارەسەرکەری ئەنتڵ دروست دەکات بەکارهێنەرانی دەتوانن چارەسەرکەری کۆر ئای فایف10210 یو یان کۆر ئای سری 10110 بەکاربهێنن، هەردوو ئامێرەکە دوو جۆر ڕامیان هەیە هەشت یان 16گێگابایت، هەروەها دوو جۆر میمۆریشیان هەیە 256 یان 512 گێگابایت.
کۆمپیوتەری ماجیک بووک ئێکس 14 شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێسە بەقەبارەی 14 ئینج و دیقەی پیشاندانی1080 و دووری16:9، کێشەکەی 1.38 گرامە، ئەستوریەکەی 4.8 ملیمە، نرخەکەی لە 690 دۆلارەوە دەست پێدەکات.
کۆمپیوتەری ماجیک بووک ئێکس 15 قەبارەی شاشەکەی 15.6 ئینجە، کێشەکەی 1.56 گرامە، ئەستوریەکەی 5.8 ملیمە، نرخەکەی لە 730 دۆلارەوە دەست پێدەکات.