بەهای دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دینای عێراقی بەردەوامە لەبەرزبوونەوەو  ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار 150 هەزار600 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

عوسمان عەبدول كەریم  لە نوسینگەی میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە 10 ی حوزەیرانی 2021، بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتری تۆماركرد.

وتیشی “لەئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕدا بە 150 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت، چاوەڕواندەكرێت بەرزبونەوەی زیاتر تۆماربكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرزبووەنەوەی زیاری بەهای دۆلار لەكاتێكدایە دوێنێ چوار شەممە 9ی حوزەیران نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 150 هەزارو 300 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی نرخی دراوەبیانییەكانی  بۆ رۆژی پێنج شەممە 10ی حوزەیران راگەیاندووە كە بەم شیوەیەبووە:

بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 150 هەزار و 600 دیناری عێراقی بووە.

100 یۆرۆ بەرامبەر بە 183 هەزارو 750 دیناری عێراقی   بووە.

100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 213000 دیناری عێراقی بووە.

100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 17 هەزار و 700 دیناری عێراقی بووە.

100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 63500 دیناری عێراقی.

1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2120 دیناری عێراقی بووە.

هاوكات نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بووە:

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار (24) بە 455000 دیناری عێراقی بووە.

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار (21) بە 400000 دیناری عێراقی بووە.

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار (18) بە 342000 دیناری عێراقی بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا