بە هۆی كۆڕۆناوە سانتیاگۆ نۆژەن دەكرێتەوە

پۆڵەتیك سپۆڕت

ڕۆژنامەی marca ی نزیك لە یانەی ڕیاڵ مەدریدی شاهانە پاڵەوانی خولی لالیگای ئیسپانیا ڕاپۆرتە هەواڵێكی سەبارەت بە نۆژەن كردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ بڵاو كردەوە تیایدا ئاماژەی كردووە بۆ ئەوەی تا ساڵی 2022 یاریگاكە دەرگاكانی بەڕووی هاندەراندا ناكرێتەوە و ئەم دوو وەرزەی داهاتوو ڕیاڵ لە سەر یاریگای ئەلفرێدۆ دێستیڤانۆ لە باڵدیبیباس یارییەكانی ئەنجام دەدات.

ماركا ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە بە هۆی تەشەنە سەندی ڤایرۆسی كۆڤید 19 ی كۆڕۆناوە ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و ئەتڵەتیكۆ مەدرید و ڤالەنسیا و سڤیلیا زۆرترین زیانی ئامادە نەبوونی هاندەرانیان لە نێو یاریگاكانیان بەركەوتووە هەروەك كۆگاكانیان داخراوە و بلیتی یاری و بلیتە وەرزییەكانیان نەفرۆشراوە بەمەش هەمووان زیانیان كردووە بە تایبەت هەردوو زەبەلاحەكە ڕیاڵ و بەرشەلۆنە كە بە بڕوای marca هەردوو یانە سەرو 200 ملیۆن یۆرۆ زیانیان بەركەوتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕیاڵ مەدرید هەر بەردەوامە لە كارەكانی نۆژەن كردنەوەی سانتیاگۆ بیرنابیۆ كە دواجار لە ساڵی 2022 دەرگاكانی بەڕووی هاندەراندا دەكرێتەوە لە دیمەن و شێوازێكی نوێی ناوازەدا.

لە كۆتاییشدا ڕۆژنامە بەربڵاوەكەی مەدرید بڵاوی كردۆتەوە: تێچووی نۆژەن كردنەوەی یاریگاكە خۆی لە 150 ملیۆن یۆرۆ دەبینێتەوە كە ئەویش لەم كاتەدا بۆ ڕیاڵ مەدرید بڕە پارەیەكی زۆرە، بەڵام ئیدارەی یانەكە بە تایبەتیش فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆك سورە لە سەر ئەوەی كارەكە بكرێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا