چارەنووسی لوتكەی یۆڤی و ناپۆلی ئاشكرا نییە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی گەڕی 3 ی كالچیۆ زۆربەیان بەڕێوەچوون، بەڵام ئەو یارییەی كە بەڕێوە نەچوو یاری یارییەكان بوو لوتكەی نێوان كوڕانی پلاتینی و كوڕانی مارادۆنا بوو كە بە هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە ناپۆلی ئامادەی گەشت كردن نەبوو بۆ تۆرینۆ داوەری یارییەكەش فیكەی هەڵپەساردنی ئەنجامی یارییەكەی داو ئێستا هەموان چاوەڕێی ئەوەن یان یۆڤی بە ئەنجامی (3 – 0) دابنرێت یان یارییەكە بۆ كاتێكی تر دوا بخرێت.

یاریگای یۆڤی ئەرینا بە چۆڵی بە بێ‌ ئامادە بوونی ناپۆلی

لە لایەكی ترەوە یانە جوانەكەی ئیتاڵیا واتا ئەتاڵانتا توانی بردنەوەیەكی گەورەی تر تۆمار بكات و پێشەنگی گرتووە و میلانەكەی سوڵتان ئیبراش بە دواوەیەتی و سەرجەم یارییەكانی تریش ئەنجام دران.

ئەنجامی یارییەكانی شەممە
ساسۆلۆ 4 X كرۆتۆنی 1
جەنەوا X تۆرینۆ              دواخرا
ئۆدینێزی 0 X ڕۆما 1

ئەنجامی یارییەكانی یەك شەممە
ئەتەڵانتا 5 X كالیاری 2
لاسیۆ 1 X ئینتەر 1
پارما 1 X هیلاس فیرۆنا 0
بینفینتۆ 1 X بۆلۆنیا 0
میلان 3 X سبیزیا 0
یۆڤنتۆس X ناپۆلی        ئەنجام نەدرا

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا