ئەو خواردنانەی یارمەتی بەرزکردنەوەی ڕێژەی خوێن دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

ئەرکی سەرەکی خوێن گواستەوەی خۆراک و ئۆکسجینە بۆ خانەکانی لەش، هەروەها دوورت دەخاتەوە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی خڕۆکە سپیەکان کە ڕەنگە بە هۆی هەوکردنەوە لە لەشدا بەرزبێتەوەو توشی ئازارت دەکات.

شارەزایانی بواری خۆراک چەند خوادنێکیان دیاری کردووە، کە یارمەتی بەرزکردنەوەی ڕێژەی خوێن دەدات چونکە ئەگەر هاتوو خوێنت کەم بوو توشی زۆرێک لە حاڵەتە تەندروستیەکان دەبیت، ئەم خواردنانە بە شێوەیەکی سروشتی یارمەتیت دەدەن بۆ زیادبوونی ڕێژەی خوێنت، خواردنەکانیش بریتین لە.

١-چەوەندەر

بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسانی تێدایە، چەوەندەر یارمەتی چالاک کردنی سوری خوێن دەدات هەروەها خوێن پاک دەکاتەوە، جگەر بەهێز دەکات، پەرە بە ئۆکسجینی ناو خوێن دەدات و یارمەتی تێکەڵبوونی ئاسن و دژە ئۆکسانەکان دەدات لە خوێندا.

٢-بلوبێری

تەدروستی دڵ و باش دەکات، ڕێژەی خوێنیش بەرز دەکاتەوە.

٣-هەنار

بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسان تیایدا، هەروەها نیتراتەکان، یارمەتیدەرێکی باشی خوێنبەرەکانن.

٤-دارچینی

یارمەتی خوێنبەرەکان دەدات، ئەگەر خوێنبەرەکانیش فراوان بن کەواتە ئاستی خوێن بەرز دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا