یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئای ئۆ ئێس

پۆڵەتیک پرێس

ئەو کەسانەی ئای ئۆ ئێس بەکار دەهێنن زۆربەیان دەزانن کە، ژمارەیەک زۆر تایبەتمەندی بە سودی تێدا هەیە کە خزمەت بە بەکارهێنەرانی دەکات، یەکێکیش لەو تایبەتمەندیانە بریتیە لە وەستاندنی ئەو دەنگ و ڤیدیۆیایەنەی گوێی لێدەگریت کاتێک دەتەوێت بخەویت، لە رێگەی کلۆک واتە کاتژمێری مۆبایلەکەت.

بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە

١-بچیتە سەر Clock.

٢-دواتر Timer

٣-لە بەشی When Timer Endsپێویستە Stop Playingهەڵبژێریت.

دوای ئەوە هەر ڤیدیۆیەک کە سەیری دەکەیت، یان گۆرانیەک کە گوێی لێ دەگریت دوای ئەو ماوەیەی دیاری دەکەیت ڕاستەوخۆ خۆی دەوەستێت ئەگەر هاتوو، خەوت لێکەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا