سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ لەمساڵدا خێزانی گالاکسی ئەی فراوان دەکات و مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو و نرخی ڕکابەری دروست دەکات.

مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئەی13 فۆڕ جی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی شێ و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی1560/720 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 264 مۆمە.

چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52 ئێم پی وەنی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(5+8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە سێ یان چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 32 یان 64 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی5000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەی لە بازاڕە جیهانیەکاندا نزیکەی 130 دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا