مینی سمارت سپیکەر بە نرخێکی هەرزان

پۆڵەتیک پرێس

مینی سمارت سپیکەر لە ئێستادا لە گوگ بە نرخی ١٧ پاوەن دەفرۆشرێت، کە ئەمەش بە داشکاندنێکی گەورە دادەنرێت.

مینی سمارت سپیکەر، بڵندگۆیەکی بچوکە کە دەتوانیت لە ماڵەوە دایبنێیت، گوێ لە گۆرانی بگریت هەروەها وەڵامی پرسیارەکات دەداتەوە، بێگومان بەهۆی ئەوەی تەکنیکی زیرەکی تیادا بەکارهاتووە، هەموو دەنگەکان کۆنترۆڵ دەکات.

بڵنگوۆی زیرەکی مینی قەبارەیەکی بچوک و شێوەیەکی جوانی هەیە، نرخی پێشوتری ٤٩ پاوەن بووە، بەڵام گوگڵ بۆ کێبڕکێی وێبسایتەکانیتر داشکاندنێکی بەرچاوی بۆ کردووە، ئەمەش بۆ بەکارهێنەرانی هەواڵێکی دڵخۆشکەرە چونکە ئەوە نرخێکی زۆر کەمە بۆ ئەو ئامێرە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا