بە ڤیدیۆ.. دۆجی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای “Doogee”چاینیی مۆبایلی نوێی S88 دروست دەکات کە باتریەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر بەرگە دەگرێت.

کۆمپانیای دۆجی چاینی مۆبایلی S88 Proبە لاشەکەی لە پلاستیک و کانزا دروست دەکات، کە دژی ئاوە دووریەکانی(١٨.٧،٨٥.٥،١٧١.٦)ملیمە کێشی ٧٢٧ گرامە کە.

مۆبایلەکە چارەسەری Mediatek MT6771T Helio P70بۆ دانراوە بە تەکنیکی ١٢ نانۆمەتر، هەروەها چارەسەری داتای Mali-G72 MP3ڕامی مۆبایلەکە ٦ گێگابایتە میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە .

کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە لە سێ کامێرا پێکدێت بە دیقەی (٨،٨،٢١)مێگا پێکسڵ، هەروەها کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ١٦ مێگاپێکسڵە.

خێرایی باتریەکەی ١٠٠٠میلی ئەمپێرە، کە بە درێژایی ڕۆژ لە کار کردندا دەمێنێتەوە، بۆ پەیوەندی کردن و بەکارهێنانی ئینتەرنێت پێوانەی شاشەی مۆبایلەکە ٦.٣ ئینجە لە جۆری IPS LCDیە دیقەی پێشاندانی (٢٣٤٠/١٠٨٠) پێکسڵە وە دووریەکەی “١٩.٥:٩” بە سیستمی ئەندرۆید کار دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا