تۆشیبا تەلەفزیۆنێکی زیرەک دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای یابانی تۆشیبا نەوەیەکی نوێ لە ئامێری سمارت فایەر تی ڤی ڕاگەیاند، یەکێکە لە ئامێرەپێشکەوتووەکان تا خواستی بەکارهێنەرانی بەدەست بهێنێت.

کۆمپانیاکە ئەوەشی خستەڕوو چەند نموونەیەک لە ئامێرەکە دەخاتە بەردەست، یەکەمیان قەبارەکەی ٤٣ ئینجە بە نرخی ٣٥٠ دۆلار، دووەم قەبارەکەی ٥٠ ئینجە بەنرخی ٤٧٠ دۆلار، هەروەها لە داهاتوودا نموونەی گەورەی ٥٥ و ٦٥ و ٧٥ ئینج دەخاتە بەردەست.

جیاوازی ئەم ئامێرە لەوەدایە دیقە و ڕووناکی شاشەکەی زۆر زیاترە بەراورد بە ئامێرەکانی دیکەی فایەر تی ڤی، هەروەها لێوارەکانی تەنکە و شوێنی زۆر داگیر ناکات، ڕەسمەکان بەدیقەی 4k پیشان دەدات، چوار دەرچەی ئێچ دی ئێم ئای و چوار دەرچەی ئێچ دی ئێم ئای ئێچ دی سی پی ٢.٢ و دەرچەی یو ئێس بی ٢ی هەیە، دەرچەی هێنانە دەرەوەی دەنگیشی هەیە.

ئامێرەکان توانای پەیوەنیکردنیان لەگەڵ تۆڕی ئینتەرنێتی بێتەل هەیە، پاڵپشتی کراوە بەجوڵەی تۆشیبا ڕێگزا ئینجین فۆڕ کەی، تەکنیکی ئێچ دی ئاڕ تێن کەی و دۆڵبی ڤیژنی تێدابەکارهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا