پۆڵەتیک پرێس
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، دیمەنێکی پێکەنیناوی سەگێکیان بڵاو کردەوە کە تیایدا گاڵتە بە شۆفێران دەکات، بۆ ئەوەی شەقامێکی قەرەباڵغ ڕابوەستێنن.
گرتە ڤیدیۆکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بڵاوبۆوە، بینەرێکی زۆری هەبوو بەهۆی ئەوەی سەگەکە بە شێوەیەکی زیرەکانە ڕۆڵ دەبینێت لە شەقامێکی قەرەباڵغدا.
@just_dt Damn💀💀. Tag a friend and say nothing #foryoupage
سەگەکە واپێشان دەدات کە بریندار بووەو شکاوی لە جەستەی هەیە، بۆ ئەوەی سەر لە شۆفێران بشێوێنێت و لە شەقامەکەدا بەرەو لای سەگەکە بڕۆن و هاوکاری بکەن.
کاتێک شۆفێرێک بەرەو لای سەگەکە ڕۆیشت، بەڵام لەو کاتەدا سەگەکە کۆتایی بە بینینی ڕۆڵەکەی هێناو هەستایە سەرپێ و بەرەو شۆستەکە رایکرد، شۆفێرەکەش شڵەژا کاتێک سەگەکە بەجێی هێشت.