کچێک شەش هەزار میل دەبڕێت بۆ شکاندنی قفڵێک

پۆڵتیک پرێس

کاسی یونگ کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵە، گەشتی کردوو ٥.٩٥٣ میلی بڕی لە لۆس ئەنجلوسی کالیفۆرنیاوە بۆ سیئۆل، بۆ شکاندنی قفڵی خۆشەویستی پێشوی، کاتێک خۆی و دەستگیرانەکەی پێشووی لە یەکێك لە شوێنە گەشتیاریە بەناوبانگەکان قفڵەکانیان داخست.

یونگ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تیک تۆک گرتە ڤیدیۆی گەشتەکەی بڵاوکردەوە زیاتر لە هەشت ملیۆن بینەری هەبووە.
یونگ گەشتی کرد بۆ لوتکەی تاوەری ئێن سیوەڵ کە ناسراوە بە تاوەری نامسان پەرژین کراوە بە قفڵی خۆشەویستی ڕەنگا و ڕەنگ وەک پردی پۆنت دێس ئاڕت لە پاریس.

پردی قفڵی خۆشەویستی لە چەندین پایتەختی شارەکان هاوشێوەی پردی پۆنت دێس ئاڕتی لە پایتەختی پاریسی فەڕەنسا بڵاوبۆتەوە، عاشقەکان پێیان خۆشە قفڵێک جێبهێڵن تا لە داهاتودا ببێت بە یاردگاریەکی جوان.

کاسی ناسنامەی دەستگیرانەکەی پێشووی و هۆکاری جیابونەوەکەیانی ئاشکرا نەکردووە، هەروەها ٣٠ خولەکی ویست بۆ دۆزینەوەی قفڵەکەیان و پاشان شکاندی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا