یۆڤێنتۆس پێكهاتەیەكی 11 ئەستێرەیی دەوێت بە خۆڕایی!

یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی دەیەوێت كۆمەڵە یاریزانێك بگوازێتەوە بە خۆڕایی كە گرێبەستەكەیان لەم هاوینەدا كۆتایی پێدێت لەگەڵ یانەكانیان

ڕۆژنامەی توتو سپۆرت ئاشكرای كرد كە فابیۆ باراتیچی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە چاوی لەسەر پێكهاتەیەكی تەواو هەیە بۆ گرێبەست كردن لەگەڵیان

میمفیس دیپای ئەستێرەی لیۆنی فەڕەنسی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی كۆتایی دێت ،جگە لە یۆڤێنتۆس بارسێلۆنا پاڵێوراوێكی سەرەكییە بۆ ئەستێرە هۆڵەندیەكە

هەروەها سێرخیۆ ڕامۆس بژاردەیەكی ترە كە لە ئێستادا سەرقاڵی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیەتی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەڵام بەپێی سەرچاوەكان لەگەڵ یانەكە دوورن لە ڕێككەوتن و ڕامۆس ڕیاڵ مەدرید بەجێدەهێڵێت

هەرەوەها لیۆنێل مێسی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا كۆتایی پێدێت،هەرچەندە یۆڤێنتۆس ئەو توانا مادییەی نیە كە بتوانێت مووچەی مێسی تەرخان بكات

ڕۆژنامەكە پێكهاتەكەی پەم شێوەیە داناوە كە یۆڤی كاریان لەسەر دەكات

گۆڵپارێز:دۆنارۆما

بەرگریكار:ڕامۆس،بواتینگ،ڤاسكوێز،ماكسیمۆڤیچ(ناپۆلی)

ناوەند:ویناڵدۆم،كالهانۆگڵۆ،مێسی

هێرشبەر:ئەگوێرۆ،دیپای،جیڕۆ

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا