شەوی لوتكەكان لە یۆرۆ نەیشن دا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەمشەو سێ‌ شەممە یارییەكانی پاڵەوانێتی یۆرۆ نەیشنی دۆستانە درێژەیان دەبێت تیایدا سێ‌ یاری لوتكە دەبینین یەكەمیان لە نێوان ڤایكینگەكانی دانیمارك و سێ‌ شێرەكەی ئینگلتەرادا ئەوانی تریش لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەكەی یاری كۆتایی مۆندیال واتا كەڵەشێرەكانی فەڕەنسا و كرواتییەكان بە یادی فیناڵی مۆندیالی 2018 و سێیەم یاری لوتكەی ئەمشەویش لە نێوان هەڵبژاردەكانی سوێد و پرتوگالەكەی دۆن دا دەبێت.

ئەو سێ‌ یارییە ئەگەر چی لە پاڵەوانێتییەكی دۆستانەدان، بەڵام بە تامی مۆندیالێك دەبێت وەك ئەوەی لە نێوان فەڕەنسا و كرواتیا ئەنجام دەدرێت كە یاری كۆتایی مۆندیالی 2018 بە یادی هەموومان دەهێنێتەوە.

لیستی تەواوی یارییەكان:

ئەرمینیا X ئیستۆنیا                     سەعات 7 ی ئێوارە
جۆڕجیا X مەقەدۆنیای باكور        سەعات 7 ی ئێوارە
قوبرس X ئازەربیجان                   سەعات 9.45 ی شەو
لۆكسمبۆرگ X جەبەل ئەسوەد   سەعات 9.45 ی شەو
سان مارینۆ X لیختنشتاین           سەعات 9.45 ی شەو
بەڵجیكا X ئایسلەندا                    سەعات 9.45 ی شەو
دانیمارك X ئینگلتەرا                    سەعات 9.45 ی شەو
فەڕەنسا X كڕواتیا                       سەعات 9.45 ی شەو
سوێد X پرتوگال                          سەعات 9.45 ی شەو

 

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک