تێسلا توشی ڕوداوێکی ترسناک دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

ئۆتومبێلی کارەبایی تێسلا لەجۆری ئێس ٢٠١٩ کە بەبێ شۆفێر دەڕوات و کاردەکات، توشی ڕووداو دەبێت لە ڕێگا دەردەچێت.

پۆلیسی ویلایەتی تەکساس ڕایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی ئۆتومبێلی تێسلا لەگەڵ دارێک لەباکوری هیوستن، دوو پیاو گیانیان لە دەست دا.

بەپێی زانیاریەکان ئۆتومبێلی تێسلا، جۆری ئێس ٢٠١٩ خێراییەکی لە ڕادەبەدەری هەبووە، لە ڕێگاکە دەرچووە و خۆی کێشاوە بە دارێکداو ئۆتومبیلەکە سوتاوە.

حادثة خطيرة.. سيارة تسلا من ”دون سائق“ تُودي بحياة شخصين

دوای سوتاندنی ئۆتومبیلەکە دوو سەرنشین لە ناو ئۆتومبیلەکەدا دۆزرانەو، کە یەکێکیان لە کورسی پێشەوە دانیشتبوو، ئەویتر لە دواوە هەردووکیان گیانیان لە دەست دا.

قوربانیەکان لە ساڵەکانی ١٩٥١ و ١٩٦٢ لە دایک بوون، پۆلیسیش لە ڕووداوەکە دەکۆڵێتەوە، داوای لێدوان و ڕوونکردنەوە لە تێسلا دەکات.

لەگەڵ ئەوەی ڕووداوەکانی ئۆتومبیلی کارەبایی بێ شۆفێر بەردەوامە، بەڵام تێسلا بەردەوامە لە دابین کردنی سیستمی زیرەک و نوێ بۆ ئوتومبیلەکانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا